ئاسۆ کەمال: پلەی گەرمی دادەبەزێت و نمە باران هەندێک ناوچە دەگرێتەوە

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرمی دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت و لە هەندێک ناوچە نمەبارانی کەم دەبارێت.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، نمە بارانی کەم لە هەندێک ناوچە دەبارێت و پلەی گەرمی بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمێک نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا زووە بۆ دابەزینی پلەی گەرمی، لە مانگی نۆوە دەتوانین بڵێین پلەی گەرمی پلە بە پلە بەرەو دابەزین دەڕوات،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما جیاوازییەکی ئەوتۆیان لەگەڵ ئێستادا نابێت، کاریگەرییەکەشی بە تایبەت لە کاتەکانی شەو یان لە ناوچە شاخاوییەکان هەستیپێدەکرێت، بەڵام بە گشتیی لە مانگی 10 ەوە دەتوانین بڵێین پلەی گەرمی بە شێوەی بەرچاو دادەبەزن.

ئاسۆ کەمال وتیشی، گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و پیسبوونی ژینگە، کاریگەرییان لەسەر درەنگ دابەزینی پلەی گەرمی هەیە، هەر بۆ نموونە مانگی 9 ی ساڵی 2022 یەکێک بوو لە مانگە گەرمەکان.

بابەتی پێشتر

بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە کۆریای باشوور لە مانگی تەمموزدا بە رێژەی 17.6% کەمیکردووە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر بەشداری لە پێشبڕكێیەكی ساڵانەی جەنگاوەراندا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواى بانگهێشتكردنى هه‌ردوو وه‌زیری سامانه ‌سروشتییه‌كان و كاره‌با بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان ڕاسپێرێت بۆ بانگهێشتکردنی هەردوو…
Total
0
Share