بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە کۆریای باشوور لە مانگی تەمموزدا بە رێژەی 17.6% کەمیکردووە

کۆمەڵەی ئۆتۆمبێل و جموجۆڵی کۆری رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە کۆریای باشوور بە رێژەی 17.6% لە تێکڕای ساڵانە کەمیکردووە ئەمەش بەهۆی کەمی خواستی ناوخۆییەوە.

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی ئۆتۆمبێل و جموجۆڵی کۆری، کۆی قەبارەی بەرهەمهێنانی پێنج کۆمپانیای ئۆتۆمبێل لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 290 هەزار و 910 ئۆتۆمبێل، کە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی 17.6% کەمیکردووە.

بەپێی ئەوەی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆریای باشوور بڵاویکردووەتەوە، ئەمە یەکەمجارە قەبارەی بەرهەمهێنان بۆ کەمتر لە  300هەزار یەکە کەمببێتەوە لە مانگی ئابی 2022ەوە، کە کۆی بەرهەمهێنان گەیشتە 284 هەزار و 704 یەکە.

بەپێی ئامارەکان، بەرهەمی کۆمپانیای هیۆندا مۆتۆر لە مانگی رابردوودا بە رێژەی %16.5کەمیکردووە و گەیشتووەتە 128 هەزار و 961 ئۆتۆمبێل، هەروەها کیاش بە رێژەی %6.5 کەمیکردووە و گەیشتووەتە 126 هەزار و 598 یەکە.

بەرهەمی کۆمپانیای جی ئێم کۆریا بە رێژەی 52.6% کەمیکردووە و گەیشتووەتە 19 هەزار و 885 ئۆتۆمبێل، هەروەها بەرهەمی کۆمپانیای کەی جی مۆبیلیتی بە رێژەی 28.8% کەمیکردووە و گەیشتووەتە 7 هەزار و 736 یەکە، بەرهەمهێنانی کۆمپانیای رینۆ کۆریا مۆتۆرز بە رێژەی 26.7% کەمیکردووە و گەیشتووەتە 6 هەزار و 948 یەکە.

چاودێرانی پیشەسازی هۆکاری دابەزینی بەرهەمهێنان بۆ مانگرتنی بەشێکی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل و دابینکردنی پارچەی یەدەگ گەڕاندەوە، ئەمە بێجگە لە کەمی خواست لە ئاستی ناوخۆییدا لەگەڵ داخستنی کاتی کارگەکان لە ماوەی پشووی هاوینەدا لە کۆتایی مانگی تەمموزدا کە یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پێویستە کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغداد تۆماربکرێن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێویستە کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغداد تۆماربکرێن”. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share