كێشەیەكی نوێ بۆ مووچە دروستبوو بەغداد داوای پارە لە هەرێم دەكاتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد لە مووچەی پێنج مانگی رابردوو داوای 600 ملیار دینار لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەغداد لە مووچەی مانگەكانی( شوبات، ئازار، نیسان، ئایار و حوزەیران) داوای نزیكەی 600 ملیار دینار لە هەرێم دەكاتەوە بەهۆی دوو مووچە و ناوی وەهمی و دامەزراندنی نوێ لە لیستەكانی مووچە.

جێی ئاماژە بۆكردنە، تاوەكو ئێستا مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەكراوە و هەرچەندە لیستی مووچە بۆ بەغداد نێردراوە، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ ناردنی مووچەی مانگی تەمموز دیارینەكراوە.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی لە تونس بێسەروشوێن بوون

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: زیادكردنی ناوی 30 هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە راستییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share