لەدوای بلینکن ئەمریکا بەرپرسێکی سەربازیی ناردە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمریکا جەنەڕاڵ سی کیو براون سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی هێزەکانی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

دەستەی ئەرکانی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، سی کیو براون سەردانی هەریەکە لە میسر و ئوردن دەکات و لە دۆخی ناوچەکە دەکۆڵێتەوە.

ئامانج لە سەردانەکەی ناوبراو دەرخستنی پابەندیی ماوەدرێژی ئەمریکایە بە ئاراستەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە دەیەوێت لە گفتوگۆکانیدا گەرەنتی تەشەنەنەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئەنتۆنی بلینکن بە سەردانێک گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەست، بەڵام هەوڵەکانی ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەیان نەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەباس عەراقچی: رێگەیەکی دوورودرێژمان ماوە بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستان لەگەڵ واشنتن دەستپێکێکی باشە، بەڵام هێشتا رێگەیەکی دوورودرێژ ماوە بۆ دروستکردنی متمانە لە…
زیاتر ببینە

سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا: دەبێت توركیا گرژییەكانی دەریای ناوەڕاست ڕابگرێت

جۆزیپی كۆنتی، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “لۆمۆند” كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاند، “وڵاتەكەی…
Total
0
Share