فراکسیۆنی یەکێتی: هێرشەكەی ئەمڕۆی نزیك قەزای سەیدسادق بێڕێزییە بە سەروەریی خاك و ئاسمانی عێراق

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هێرشەكەی ئەمڕۆی نزیك قەزای سەیدسادق بێڕێزییە بە سەروەریی خاك و ئاسمانی عێراق”.
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هێرشە درۆنییەكەی ئەمڕۆی نزیك قەزای سەیدسادق، بەتوندی ئیدانەدەكەین، كە ئۆتۆمبێلی تیمێکی رۆژنامەوانیی كردەئامانج، بەهۆیەوە دوو رۆژنامەنووسی ژن گیانیان لەدەستدا و رۆژنامەنووسێکی تریش بەسەختی برینداربوو”.
لە راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتیدا هاتووە، ئەم جۆرە هێرشە تاوانكارییانە پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە، هەروەها پێشێلکردن و بێڕێزییە بەرامبەر بە سەروەریی خاک و ئاسمانی عێراق.
باس لەوەش دەکات، “داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین، بێدەنگی بشکێنێت لەئاست ئەو پێشێلکارییانەی رۆژانە دەکرێنەسەر خاک و ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان، وە هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی”.
بابەتی پێشتر

منداڵێک لە خنکان رزگارکرا

بابەتی دواتر

لە تونێلی دەربەندیخان تانكەرێك كەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا و قوربانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە ڕوون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لە پێناو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنێكی نیشتمانییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە شاندی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی…
زیاتر ببینە

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانییەوە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە. دەقی پەیامەكە:…
Total
0
Share