بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانەی سنوورەكەمان دەكەینەوە كە تا ئێستا بایۆمەتریی مووچەیان نییە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی بایۆمەتری و هەر خانەنشینێك یان وارسەكەی بایۆمەتری نەبێت مووچەكانیان رادەگیرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانەی سنوورەكەمان دەكەینەوە كە تائێستا بایۆمەتریی مووچەیان نییە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی بایۆمەتری، هەر لێرەوە ئاگاداری وارسی خانەنشینان دەكەینەوە بۆ هەمان مەبەست سەردانمان بكەن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە مامەڵەی دەركردنی بایۆمەتری ئەنجامدەدرێت و بەزووترین كات سەردانمان بكەن لەبەر ئەوەی هەر خانەنشینێك یان وارسەكەی بایۆمەتری نەبێت مووچەكانیان رادەگیرێت.