شێركۆ جەودەت: سودانی لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی مووچە دەنێرێت

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق ماوەی سێ مانگە لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی مووچە دەنێرێت و حكومەتی عێراق دەیەوێت پرسی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلابكاتەوە.

د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەغداد دەیەوێت فشار بكات تاوەكو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بانكی بكرێت و لە كاتی وردبینی لە لیستی مووچەدا چەندین مووچەخۆری وەهمی لە لیستی مووچەدا هەبووە.

وتیشی، ” سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی مووچە دەنێرێت بەو پێیەی تائێستادا بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێنەکراوە و جگەلەوەش بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەو كێشانەی لە لیستەكاندا هەبووە چارەسەردەكات”.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا تازەلاوێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

رۆژانە خواردنەوەی قاوە ئەم سوودانەی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share