کاتی کاراکردنی زانکۆلاین راگەیەندرا

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، تا تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم کۆتاییان نەیات و ئەنجامەکان رانەگەیەندرێن، زانکۆلاین کاراناکرێت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، سەرجەم زانکۆکان راسپێردراون پلانی خۆیان بۆ وەرگرتنی خوێندکاران رەوانە بکەن بە شێوەیەک بتوانن زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی قۆناغی 12 بڕەخسێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا چاوەڕوانی تەواوبوونی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیین، دوای ئەوەی ئەنجامەکان ئاشکراکران وەزارەتی پەروەردە بە شێوەیەکی رەسمی ناوی دەرچووانمان ئاڕاستەدەکات و ئێمەش وردبینیان بۆ دەکەین و وشەی تێپەڕ و یوزەرنەیم لە رێگای خوێندنگەکانەوە بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت دوای تەواوبوونی ئەو پرۆسانە، وێبسایتی زانکۆلاین چالاکدەکەین و پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕم بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەکات.

ئاشکراشیکرد، بۆ ئەمساڵ زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ خوێندکاران دەڕەخسێنین، داشکاندن لە کرێی خوێندنی پارارێڵ و ئێواران بە رێژەی 45% بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: هیچ نیازێک بۆ چاپکردنی دراوی کاغەزیی نوێ لە ئارادا نییە

بابەتی دواتر

ئەو کەسە دەستگیرکرا کە 155 ملیۆن دیناری بازرگانێکی دزیبوو و بۆ هەولێر هەڵاتبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: سزادانی بەندکراوانی بادینان دادگا دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی قورس

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دادگاییکردن و سزادانی بەندکراوانی بادینان ڕایگەیاند ئەوەی لە دادگاییکردنەکەدا ڕویداوە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی…
Total
0
Share