سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: سزادانی بەندکراوانی بادینان دادگا دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی قورس

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دادگاییکردن و سزادانی بەندکراوانی بادینان ڕایگەیاند ئەوەی لە دادگاییکردنەکەدا ڕویداوە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی قورس.

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، “باوەڕى نەگۆڕم بە پرەنسیپى جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان هەیە، بەڵام ئەوەى لە پەرلەمانتارانم بیستووە سەبارەت بە دادگاییکردنى ئەمڕۆى بەندکراوانى بادینان، دادگاى پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکى قورس”.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت، “هیوادارم ئەوان بێ متمانەیی بە دەسەڵاتى دادوەرى تۆختر نەکەنەوە”.

دوێنێ سێشەممە 16ی شوبات دادگای پێداچوونەوەی هەولێر سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەسەر پێنج لەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەدا سەپاند کە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکرابوون.

دادگای ھەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر هەریەك لە “شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هەریوان عیسا و گوهدار زێباری”دا سەپاند.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئەمریكا باس لە چین و ترەمپ دەكات

بابەتی دواتر

ناودارترین 10 حاڵەتی دەرکردن لە کەللەکەی زێدانەوە بۆ نمایشی تۆتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share