وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد

لەبارەی وەرگیراوانی خوێندنی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی خوێندنی 2024 – 2023 دواخستنی خوێندنیان بۆ کرابوو، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، ئاماژە بەوە دەکات، ”سەبارەت بە وەرگیراوانی خوێندنی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی، دیپلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشکیی پیشەیی، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی خوێندنی 2024 – 2023 بە فەرمانی زانکۆیی بەهەر هۆکارێک بێت دواخستنی خوێندنیان بۆکراوە، دەسەڵات دەدرێت بە زانکۆکان بە مەبەستی دەستکردنی بە خوێندنی ئەکادیمیی ناوبراوان لە سەرەتای ساڵی خوێندنی 2025 – 2024”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ”ئەو بڕیارە بەپێی توانای کۆلێژ و بەشەکان بە مەرجی پەیڕەوکردنی رێنمایی میچی سەرپەرشتیکردن و ستافی وانەوتنەوە و هەبوونی تاقیگە و پێداویستییە زانستییەکان یان سوود وەرگرتن لە ستافی سەرپەرشتیکردن و وانەوتنەوە و سیستمی میوانداریی بۆ هەمان بەشی هاوشێوە لە زانکۆ حکومییەکانی دیکە جێبەجێدەکرێت”.

دەشڵێت، ”لە حاڵەتێکدا ئەگەر کۆلێژ یاخود بەش نەیتوانی لەمساڵدا دەستبکات بە پڕۆسەی خوێندن بۆ خوێندکارانی ئەو بەشانەی ئاماژەیان پێکراوە، ئەوا خوێندنی ئەو خوێندکارانە دوادەخرێت”.

بابەتی پێشتر

لەژێر دەسەڵاتی پارتی و دارودەستەکەیدا 138 پاڵاوگەی نایاسایی هەبووە و ئاگایان لێی نەبووە!!

بابەتی دواتر

پلانی عێراق بۆ پێنج ساڵی داهاتوو چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share