رێبوار تەها: ماڵی هیچ هاوڵاتییەكی كەركوك ناڕوخێنین

پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، خانووی زیادەڕەوی هاوڵاتییان ناڕوخێنن، بەڵكو ئەو دەڵاڵانە دەكەنە ئامانج كە دەست بەسەر زەویدا دەگرن و دەیانفرۆشنەوە.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، ئیدارەی شار ماڵی هیچ هاوڵاتییەکی کەرکوک ناڕوخێنێت، بەڵکو رێوشوێن هەیە کە دەڵاڵ و دزەکان دەکاتە ئامانج، ئەوانەی دەست بەسەر دۆنمی زەویدا دەگرن و دەیبڕن بۆ فرۆشتن بۆ ئەوەی هەژاران تێوەگلێنن.

وتیشی، “رێگەنادەین دەڵاڵی زەوی و مافیاکان دەست بۆ سامانی گشتی ببەن و دۆخەكە قۆرغ بكەن و دەست بۆ بەرژەوەندیی هاوڵاتییان و خەڵكی هەژار ببەن”.

رێبوار تەها دووپاتیشیكردەوە كە رێنماییان داوەتە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و لیژنە پەیوەندیدارەکان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو باندانەی دەستدرێژی دەکەنەسەر زەوییەکانی دەوڵەت.

پارێزگاری كەركوك باسی لەوەشكرد، چیتر بێدەنگ نابن بەرامبەر ئەوانەی دەست بەسەر زەویدا دەگرن بۆ ئەوەی نەکرێتە پڕۆژەی خزمەتگوزاریی نوێ، قوتابخانە و بنکەی تەندروستی لە کەرکوک.

بابەتی پێشتر

فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووەتە هۆی زیادبوونی داهاتی کۆمپانیای شاومیی چینی

بابەتی دواتر

لەژێر دەسەڵاتی پارتی و دارودەستەکەیدا 138 پاڵاوگەی نایاسایی هەبووە و ئاگایان لێی نەبووە!!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share