بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە شاری بەغداد و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری بەغداد لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغداد کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بەشداربوون جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی بەردەوامی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی پەرۆشی خەڵک و پێویستییەکانیان بێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی مافە دەستووری و یاساییەکان کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتدا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستخۆشی و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری لە دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربڕی و رایگەیاند، “هەوڵەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی یەکخستنی لایەنەکان و یەکڕیزی نیشتمانیدا دەبێت و کاردەکەین بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمین بابەشێخ: ئەركی هەمووانە هەوڵەکان بۆ ئارامی و پاراستنی سەروەریی هەرێم یەکبخەین

وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان په‌یامێكى له‌باره‌ى هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، هەر جۆرە پەلامارێك بۆ…
Total
0
Share