لە رووداوێکی هاتوچۆدا 28 زیارەتکاری پاکستانی گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 28 زیارەتکاری پاکستانی لە ئێران گیانیان لەدەستدا کە دەیانویست بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن روو لە عێراق بکەن.

درەنگانی شەوی رابردوو پاسێکی گواستنەوەی زیارەتکارانی پاکستانی بۆ عێراق لە پارێزگای یەزد لە ئێران وەرگەڕا و بەهۆیەوە ئاگری گرت لە ئەنجامدا 28 کەس گیانیان لەدەستدا و 23 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە کاتی رووداوەکەدا 51 سەرنشین لە پاسەکەدا بوون، چاوەڕێدەکرێت بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزبێتەوە.

هاوکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆی جیاوازدا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران لایەنی کەم شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 18 ی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەست بە کۆبوونەوە هەفتانەکانی دەکاتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share