نرخی كاره‌بای مۆ‌لیده ئەهلییەکان بۆ مانگی حوزەیران دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلیییەکانی بۆ مانگی حوزەیران دیارکرد، بەپێی نرخەکان هەر کاتژمێرێک بۆ ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە نرخەکەی 44 دینار دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە مانگی حوزەیراندا کۆی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان کە دراوە بە هاوڵاتییان 175 بۆ 200 کاتژمێردا بووە و هەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر نرخەکەی بە 44 دینار دانراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی حوزەیران له‌نێوان 7750 بۆ 8750 دینار ده‌بێت.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتییان له‌ 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رپێچییه‌ و خاوه‌ن مۆ‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە: گەشتیاران بە دڵی خۆش و گیرفانی گەرمەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، گەشتیاران بە دڵی خۆش و گیرفانی گەرمەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن. چیا قاسم، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری سەرەكی هەڵكوتانەسەر دەرمانخانەكەمان دەستگیركرد

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد، تۆمەتباری سەرەكی ڕوداوی هەڵكوتانەسەر دەرمانخانەكەی هەولێریان دەستگیركرد، كە لە گرتە ڤیدیۆییەكدا دەركەوت لە تەندروستكارێكیان دەدا.…
زیاتر ببینە

بڕیار لەبارەی دامەزراندنی خۆبەخشانی تەندروستییەوە دەدرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەسەر ناڕەزایی خۆبەخشانی تەندروستیی بڕیاریدا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی ئاگادارکراونەتەوە لە ناردنی ناوەکانیان بەمەبەستی…
Total
0
Share