عەلی حەمە ساڵح: لێبڕینی مووچە بەبڕیاری حکومەت بووە و دەبێت بەرپرسیارێتییەکەی هەڵبگرێت

 

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕینی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە و پێویستە بەرپرسیارێتییەکەی لەئەستۆبگرێت.

بەناونیشانی لێبڕینی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە لە ئەستۆی کێیە؟ عەلی حەمە ساڵح نووسیویەتی، “بەپێی یاسا بەرکارەکان، فەرمانبەران و خانەنشینان بە یاسا کاریان بۆ حکومەتی هەرێم کردوە، کۆی شایستە داراییەکان لە ئوستۆی حکومەتی هەرێمە.

ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاندووە، “ئەوەی دەتوانێت مامەڵە و ڕێککەوتن و پەیوەستبوونی دارایی هەبێت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی حکومەتی هەرێمە، نەک فەرمانبەران”.

جەختدەکاتەوە، کە لە یاسای بودجە و سەرجەم یاسا بەرکارەکانی عێراق، هیچ پەیوەستبوونێکی ڕاستەوخۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخراوەتە سەر حکومەتی عێراق، بڕینی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە و پێویستە بەرپرسیارێتییەکەی لەئەستۆبگرێت.

بابەتی پێشتر

تورکیا بۆردومانی گوندێکی دهۆک دەکات و بریندار هەیە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ناکرێت ئیتر تەنها بە لێدوان ناڕەزایی دەربڕین و دەبێت سنوور بۆ بەزاندنی سەروەریمان دابنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share