جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران بە تەواوی پارێزراوە و هیچ ترسێک سەبارەت بە دواکەوتنی نییە.
جەمال کۆچەر رایگەیاندووە، کاروباری دارایی بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، حکومەت پابەندە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا بەبێ دواکەوتن.
وتیشی، لێدوانەکانی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە کە هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی مووچەدا نییە، ئەمساڵ تا ئێستا مووچە بە هیچ شێوەیەک دوانەکەوتووە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر توانای حکومەت لە بەڕێوەبردنی کاروبارە داراییەکان بە شێوەیەکی زۆر باش.
ئەم قسانەی جەمال کۆچەر لە کاتێکدایە، تا ئێستا مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە.