پارێزگاری كەركوك فەرمانگەكانی راسپارد شەو و رۆژ كاربكەن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رێنمایی دەدات بە شەو و رۆژ كارەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بەردەوامبن و جەختدەكاتەوە

لە بەدەستهێنانی پێشكەوتن لە كارەكان و دابینكردنی كارەبا و ئاو بۆ گەڕەكەكانی كەركوك بە شێوەیەكی دادپەروەرانە.

لە میانەی كۆبوونەوەیەكیدا بە ئامادەبوونی ئیبراهیم عەلی محەمەد جێگری هونەریی پارێزگار و ژمارەیەك لە بەرپرسی فەرمانگەكانی شارەكە پارێزگاری كەركوك رێنمایی داڕشتنی نەخشەی كاركردنی خستەڕوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە بابەتی پێدانی كارەبا و دەستەبەركردنی دادپەروەری لە دابینكردنی وزەی كارەبا لە قەزا و ناحیەكان و سەنتەری شار و گەڕەكەكانی نیشتەجێبوون و كاركردن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و دەستەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كارەبا بۆ زیادكردنی پشكی كەركوك و دەستەبەركردنی شایستەی كەركوك بەپێی تۆڕی نیشتمانی و بەرهەمی نیشتمانی لە عێراق.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پارێزگاری كەركوك رێنماییدا بۆ كار لەسەر پەرەپێدانی توێژینەوەیەك بۆ فراوانكردنی رێگاوبانەكانی دەرەوە بەتایبەتی لەگەڵ داقوق و سلێمانی، بەشێوەیەك كە جووڵەی بارهەڵگرەكان رێكبخات و رووداوەكانی هاتوچۆ كەمبكاتەوە، هەروەها چالاكی ئابوری مسۆگەربكات كە لەگەڵ هەوڵ و پلانەكانی رێگاوبانەكان لە فراوانكردنیان.

هەروەها كاربكرێت بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی ئاوی پردێ و پڕۆژەی ئاوی داقوق و پڕۆژەكانی تر لەوانەش پڕۆژەی ئاوی پەنجە عەلی و رۆژهەڵاتی حەویجە.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیچ پاڵاوگەیەكی نایاسایی لە سلێمانی نییە

بابەتی دواتر

پەیوەندیی رەنگی زمان بە دۆخی تەندروستیی مرۆڤەوە چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share