داواکاریی دروستکردنی 26 حزبی نوێ لە عێراق رەتکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دروستکردنی 26 حزبی نوێی لە عێراق بەهۆی نەبوونی مەرجە یاساییەکان رەتکردەوە.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی کۆمسیاران، داواکاریی تۆمارکردنی 26 حزبی سیاسیی نوێ بەهۆی نەبوونی مەرجی دروستبوون رەتکرانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەو لایەنانەی داوکارییان پێشکەش کردووە مەرجە یاساییەکان تەواوبکەن بۆ ئەوەی بتوانن رەزامەندی بەدەستبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: لێدوانەکانی سەرۆکی یەکێتی لەبارەی بەڕێوەبردنی کەرکوک دڵنیایی بۆ هەموو لایەنەکان دروستکردووە

سەرنوسەری رۆژنامەی سەباحی رەسمیی عێراق بابەتێکی لەسەر کەرکوک نوسیووە و لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەکەدا بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share