نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج

رێباز حەملان رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی پێش جەژن بەغداد مووچەی مانگی پێنج بنێرێت.

رێباز حەملان بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەموو ئەو پابەندییانەی بەغداد داوایکردووە، هەرێم سەرجەمیانی جێبەجێکردووە و هەر بۆیە وەزارەتی دارایی نەیتوانی یەک تێبینی لەسەر لیستی مووچەی مانگی چوار هەبێت و بەو شێوەیەش دوای 21 رۆژ دواکەوتن مووچە بنێرن.

وتیشی، لە رۆژی دووشەممەوە وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە تەرازووی پێداچوونەوە، ناردنی %50 ی داهاتی نانەوتی و ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج هەوڵدەدەین پێش کۆتایی هەفتە بینێرین بۆ ئەوەی بتوانرێت پێش جەژن مووچە دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: کۆتایی هەفتە ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە کۆتاییدێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان ڕۆژی پێنجشەممە کاریگەریی…
Total
0
Share