زیاتر لە 1500 دراوی زیویی سەدەکانی ناوەڕاست لە ئەڵمانیا دۆزراوەتەوە

خەزێنەیەکی گەورەی دراوی زیویی لە دارستانی رەشی ئەڵمانیا دۆزراوەتەوە کە زیاتر لە 1500 دراوی زیوی تێدا بووە و بە گوێرەی قسەی پسپۆڕان لە نزیک ساڵانی 1320 لە سکە دراون.

دۆزینەوەی دراوە زیوییەکان لەدوای ئەوە بووە، کرێکارەکان لە نزیک مەلەوانگەیەک لە ناوچەی گلۆتەرتاڵی ئەڵمانیا سەرقاڵی دانانی بۆری بوون، هەستیان بە بوونی پارچە کانزا کردووە و دوای سەرنجدان و وردەبوونەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر، تیمەکە بۆیان دەرکەوت کە خەزێنەیەکی دراوی ئاسنینی سەدەی ناوەڕاست بوون، کە بۆ چەندین سەدە لەناو خاکدا جێهێڵدراون و دەستکارییان نەکراوە.

دۆزینەوەی خەزێنەکە چەند پرسێکی گرنگی وروژاندووە، چۆن ئەم خەزێنەیە بەو جۆرە و لەو شوێنەدا ماوەتەوە و لەلایەن کەسەوە نەدۆزراوەتەوە، لە کاتێکدا خەڵکێکی زۆر لەماوەی رابردوودا بەدوای بابەتی لەو جۆرەدا دەگەڕان، زانایان دەیانەوێت بزانن، هیچ خەزێنەیەکی دیکە هەیە لەناوچەکە یاخود نا.

چیرۆکی دۆزینەوە و کۆکردنەوەی دراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ  مانگی ئایاری 2024، تیمی کرێکارەکان کەسێکیان لەگەڵدا بووە بەناوی، کلۆس ڤۆڵکەر هاوڵاتییەکی شاری گلۆتەرتال بوو کە لەلایەن فەرمانگەی پاراستنی شوێنەوارەکان لەگەڵیان نێردرابوو، کە دواتر فەرمانگەکەی ئاگادارکردووەتەوە و بۆ پشکنین چوونەتە شوێنەکە.

دوای دەرهێنانەوەی خەزێنە دراوەکە لە ناو خاکەکە، شارەزایان دەستیان کرد بە دیاریکردنی ئەوەی کەی و لە کوێ دراوەکان دروستکراون.

کاتێک دراوەکان بە تەواوی پاککرانەوە، پسپۆڕان لە نزیکەوە سەیریان کرد و توانیان دیاری بکەن کە زۆربەی دراوەکان لە کوێ و کەی بەرهەم هێنراون. بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو دراوانە نزیکەی 700 ساڵ لەمەوبەر دروستکراون و زۆربەیان لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا و سویسرا و فەرەنسا دروستکراون، بەهایان بۆ سەردەمی خۆیان بەهای نزیکەی 150 ئاژەڵی مەڕ بووە.

بابەتی پێشتر

ئاوڵەی مەیمون لە وڵاتێکی ئاسیایی تۆمارکرا

بابەتی دواتر

زانکۆکانی سعودیە خوێندکارەکانیان پابەند بە لەبەرکردنی جلوبەرگی نەتەوەیی دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share