مەرجی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەزارەتی دارایی عێراق دوو مەرجی هەیە و دەشڵێت، “هەرێم ئەو دوو مەرجە جێبەجێبكات بەغداد مووچە لەكاتی خۆیدا دەنێرێت”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، عێراق تێبینی لەسەر لیستی مووچە و هەنگاوەكانی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە كە پێیوایە وەك پێویست بەبانكیكردنی مووچە لە هەرێم دەستپێنەكراوە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە وتیشی، ” وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە داوادەكات بەبانكیكردنی مووچە دەستپێبكرێت و ئەو لیستەی ئاراستەی بەغداد دەكرێت لیستێكی خاوێن بێت و ناوی دووبارەی تێدا نەبێت و لەبەرامبەردا مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچە دەنێرێت”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە

بابەتی دواتر

پارێزگاری كەركوك: دڵنیام كارەكانمان بە گیانی بەرپرسیارێتی و یەك تیم دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share