نووسراو بۆ داخستنی تیكتۆك لە هەرێمی كوردستان كرا

لیژنەی تۆماركردنی داوای مافی گشتی لە نووسراوێكیدا داوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەكات كە لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیكتۆك دابخرێت و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

بەپێی نووسراوەكە كە لە 29ی مانگی ڕابردوودا دەرچووێندراوە و تێیدا هاتووە، تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیكتۆك كاریگەری نەرێنی لەسەر گەنجان و كۆمەڵگە دروستكردووە بۆیە داوای داخستنی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.

نووسراوەكە پاڵپشت بە ئەحكامی ماددەی 1ی یاسای داواكاری گشتی ژمارە 159ی ساڵی 1979ی هەمواركراو ئاراستەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە لەبارەی کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان…
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ: لە ماوەی 24 کاتژمێردا 43 کەس بەهۆی خۆڵبارین گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ،  رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراون”. شەریف رەحیم، وتەبێژی…
Total
0
Share