سێ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکران.
لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی کاکەمەند، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان بەهاوکاریی بەشی پۆلیسی دوکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانرا سێ تۆمەتباری داواکراو دەستگیربکرێن و رادەستی یاسا بکرێن.
پێشتر رەمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان دوو خێزان کە زاوا و خەزور بوون، شەوی رابردوو گەنجێک بەناوی (ئالان تاڵب) لەدایکبووی 2001 کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.