سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە سلێمانی

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە سلێمانی، بڕیارە جگە لە بەشداری پرسە و بەسەركردنەوەی شوێنی رووداوەكە، بریندارانیش بەسەربكاتەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێك گەیشتە سلێمانی و بڕیارە سەرەتا بەشداری لە پرسەی قوربانیانی رووداوەكەی گەڕەکی کازیوەدا بکات.

دواتریش لە نزیكەوە شوێنی رووداوەكە بەسەردەكاتەوە، بەر لەوەی لە نەخۆشخانەی شار سەردانی برینداربووان بكات.

لە میانەی سەردانەكەیدا هێزەكانی دژەتیرۆر و كۆماندۆ، هاوشانی بەشێك لە هێزە ئەمنییەكانی دیكە ئەركی پاراستنی سەرۆكی هەرێم و شاندی یاوەریان لەئەستۆگرتووە.

شەوی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەم، لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی بەهۆی غازی LPG-یەوە تەقینەوە لە خانوویەکی سێ نهۆمیدا روویدا، لە ئەنجامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 13ی دیکەش برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا تەرمی 14 كەس لە قوربانییانی رووداوەكە لە گۆڕستانی کەڵەکن بەخاکسپێردران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێک لەسەر وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر بڵاودەکاتەوە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “دەزگای چاودێر لەسەرەتای دامەزراندییەوە بە پاڵپشتیی دارایی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كارەكانی…
Total
0
Share