لەیلا عومەر: بەشێك لە داهاتی تۆماری خانووی زیادەڕەو بۆ گەڕەكەكان خەرجدەكرێتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نزیكەی یەك لەسەر سێی داهاتی تۆماركردنی خانووە زیادەڕەوەكان بۆ گەڕەكەكانیان خەرجدەكرێتەوە.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، رێژەی 30%ی داهاتی بەدەستهاتوو لە تۆمارکردنی خانووە زیادەڕەوەكان بۆ گەڕەكەكانیان خەرجدەكرێتەوە.

روونیشیكردەوە، ئەوەش پاڵپشتە بە ماددەی (7/ دووەم) لە یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019ی هەموارکراو و، یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2021 تایبەت بە تۆمارکردنی خانووە زیادەڕەوەكان.

لەیلا عومەر باس لەوەشدەكات، “بۆیە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی سوودمەندە خێرابکەن لە راپەڕاندنی مامەڵەکانیان، چونکە سەرەڕای ئەوەی وێنەی تۆماری خانووەکانیان پێدەبەخشرێت، لە هەمان کاتدا سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییانەی لەڕێگەی شارەوانییەکانیانەوە پێشکەش بە گەڕەکەکانیان دەکرێت”.

سەرۆكی شارەوانی هیواش دەخوازێت بتوانن زۆرترین خزمەتگوزاری بگەیەننە ئەو گەڕەکانە و دانیشتووانەكانیان.

بابەتی پێشتر

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە برینداربوون

بابەتی دواتر

هاتوچۆی راپەڕین: بەشێکی رێگایەکی سەرەکی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share