بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 تایوانی هەژاند

دیمەنێكی پاش بومەلەرزەكەی نیسانی رابردوو

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی تایوانی هەژاند، وەك ئەوەی دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریكی بڵاویكردەوە.

بەپێی دەستەكە بومەلەرزەكە لە قوڵایی 15.4 كیلۆمەتر لە زەریای هێمن و لە كەناراوی شاری هوالین روویداوە.

لای خۆیەوە ئاژانسی كەشناسیی تایوان گوڕی بومەلەرزەكەی بە 6.3 پلە و لە قوڵایی 9.7 كیلۆمەتر دیاریكرد.

ئاژانسەكە لەڕێی ئاگاداركردنەوەی مۆبایلەوە داوای لە دانیشتووان كرد ئارام بن و بەشوێن پەناگەی نزیكدا بگەڕێن.

تایوان بەشێوەی بەردەوام رووبەڕووی بومەلەرزە دەبێتەوە بەهۆی شوێنەكەی لەنێوان دوو پلێتی تەکتۆنی، دوا بومەلەرزەی بەهێز دەگەڕێتەوە بۆ نیسانی رابردوو كاتێك بە گوڕی 7.4 پلە دوورگەكەی هەژاند و بەرپرسان رایانگەیاند بەهێزترینی 25 ساڵی رابردوو بووە.

بابەتی پێشتر

میکانیزمێک کە جەستە هاندەدات بۆ وەرزشکردن دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی پەكەكە لە لیستەكە.. ئەمریکا ڕێکخراوی فارکی لە ‏لیستی تیرۆر دەرهێنا

ئیداره‌ی ئه‌مریكا هێزه‌ چه‌كداره‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا ناسراو به‌ فارك-ی له‌ لیستی ‏ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان ده‌رهێنا، بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ…
Total
0
Share