لەبارەی دامەزراندن لە کەرکوک روونکردنەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت، ئەو بڕیارەی لە بەغدادەوە دەرچوو بۆ دامەزراندن لە پارێزگاکان لەماوەی رابردوودا، ناتوانرێت بەهەمان میکانیزمی پارێزگاکانی دیکە لە کەرکوک جێبەجێبکرێت و پێویستە میکانیزمێکی نوێ دابڕێژرێت کە مافی هیچ پێکهاتەیەکی شارەکە نەخورێت.

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دامەزراندن لە سنووری کەرکوک ناکرێت بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوان بێت، چونکە لەو دۆخەدا کورد و تورکمان زەرەرمەند دەبن، چونکە هەندێک ناوچەی سنووری کەرکوک هەیە کە هیچ کورد یاخود تورکمانێکی تێدانییە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت میکانیزمی کارەکە بە جۆرێک بێت، پشکی دامەزرادنەکان دابەشبکرێت و کورد رکابەری کورد بکات و تورکمان هی تورکمان و عەرەب هی عەرەب بۆ ئەوەی هەقی هیچ کام لە پێکهاتەکان نەخورێت.

روونیشیکردەوە، دامەزراندنەکە تەنها بۆ پەروەردە نییە و بۆ چەند وەزارەتێکە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری لێدراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاردرا بە دامەزراندنی 7400 پلەی وەزیفی بۆ کەرکوک، بەڵام بەر لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکەوە بڕیاڕەکە راگیرا تاوەکو، ئەنجومەنی نوێی پارێزگای شارەکە و ئیدارەی نوێ بڕیاری لەبارەوەبدەن و میکانیزمی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: دروستکردنی کەپری گەشتیاری رێکدەخرێت

بابەتی دواتر

كارێكی گرنگ بۆ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقەكەرێك لە سلێمانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی…
Total
0
Share