بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە پێشنیازێك ئاراستەی هەرێم دەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەنێردرێت و دەشڵێت، “بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە پێویستە هەرێم لیژنەیەكی تایبەتی لە بەغداد هەبێت تاوەكو بتوانرێت بەپەلە چارەسەری كێشەكان بكرێت و رۆتینیات نەمێنێت”.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، پێشتر دەنگدرا بە تەرخانكردنی بڕی 965 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەخۆران و وردبینی لە لیستی فەرمانبەران بە كۆتاهاتووە و پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێردرێت و بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان هەر كاتێك وردبینییەكان بەكۆتاهات مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێردرێت”.

وتیشی، “بەغداد چەند رێنماییەكی دارایی و كارگێڕی هەیە كە لە لیستی مووچەدا پەیڕەودەكرێت و ئەوەش كاتی پێویستە و بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە پێویستە هەرێم لیژنەیەكی تایبەتی لە بەغداد هەبێت تاوەكو بتوانرێت بەپەلە چارەسەری كێشەكان بكرێت و رۆتینیات نەمێنێت”.

بابەتی پێشتر

پزیشكێكی سلێمانی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەیەكی جیهانیی پلە بەرز

بابەتی دواتر

مەترسییەکانی زۆرخواردنی پەنیر بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share