پارێزگاری نوێی كەركوك، فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ وەك جێگری پارێزگار بۆ كاروباری هونەری دەركرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێبوار تەها پارێزگاری نوێی كەركوك، فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ ئیبراهیم عەلی محەمەد جەبووری وەك جێگری پارێزگار بۆ كاروباری هونەری دەركرد.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، هەر ئەمڕۆ رێبوار تەها لەبەردەم دادگای كەركوك سوێندی یاسایی خوارد و دواتر چووە بینای ئەنجومەنی پارێزگا و لە یەكەم نووسراویدا راكان جەبوری پارێزگاری پێشووی خانەنشین كرد.