هەڵوێستی سودانی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی مانگی تەمموز سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەدات.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر چەند جارێك وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەبووە و سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم داوە و بۆ مووچەی مانگی تەمموز چاوەڕواندەكرێت محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

وتیشی، ” بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی كێشەی مووچەی چارەسەركرد، بەڵام دەبێت لە هەرێم مەرجەكان جێبەجێبكرێت كە بریتین لە بەبانكیكردنی مووچە، ناردنی داتا و زانیاریی تایبەت بە مووچەخۆران و رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان بە بەغداد كە چەندین مانگە حكومەتی عێراق مووچەی ناردووە و هەرێم وەك پێویست ئەم مەرجانەی جێبەجێنەكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری كەركوك: ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا دەستبەسەركراون

پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت،”ئەو سەربازانەی كە ئەمڕۆ لە گوندی شەناغە پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا، دەستبەسەركراون و لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر پێكهێنرا”.…
Total
0
Share