قەپانەکانی کێش لە رێگاکانی دەرەوەی کەرکوک هەڵدەگیرێن

لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی شارەکە قەپانەکانی کێش لە رێگاکانی دەرەوەی کەرکوك لادەبرێن و مۆڵەتی کۆمپانیاکە هەڵوەشایەوە.

بەپێی نووسراوێکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، قەپانەکانی کێش لەرێگاکانی دەرەوەی کەرکوك لادەبرێن و مۆڵەتی کۆمپانیاکە هەڵوەشایەوە.

قەپانەکان بۆ تێپەڕبوونی هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 20 هەزار دیناریان لەشۆفێران وەردەگرت، زیاتر لە ساڵێکە بڕیاری لادانیان دراوە، بەڵام لەبەرئەوەی خاوەنەکەی نزیکبوو لە راکان جبوری رێگریی دەکرا لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ئەمڕۆ لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی جێبەجێکرا.

بابەتی پێشتر

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوژین عوسمان: پێشتر بە نووسراوی نهێنی دامەزراندن بۆ چەند شوێنێك كراوە و سلێمانی بێبەشكراوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەڵێنانەی پێماندرابوو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش تائێستا جێبەجێنەكراوە، جەختیشدەكاتەوە پێشتر…
Total
0
Share