رێبوار تەها: لە ئەمڕۆوە هەموومان یەک رێگامان هەیە

پارێزگاری نوێی کەرکوک رایگەیاند، “لە ئەمڕۆوەهەموومان یەک رێگامان هەیە”.

رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکوک دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد رایگەیاند، “لە ئەمڕۆوە هەموومان یەک رێگامان هەیە و یەک هەنگاو دەنێین لە پێناو پێشخستنی کەرکوک و چەسپاندنی پێکەوەژیانێکی تەواو دوور لە هەموو موزایەدەیەک”.

باسی لەوەش کرد، “جیاوازیی لەنێوان کەسدا ناکەین و کار بۆ هەمووان دەکەین”.

رۆژی 10ی ئابی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا کە لە بەغداد بەڕێوەچوو، رێبوار تەها بە پارێزگاری نوێی کەرکوک دیاریکرا.

رۆژی رابردوو 13ی ئابی 2024 مەرسومی کۆماریی وەرگرت، ئەمڕۆش سوێندی یاسایی خوارد.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهۆکارێکی نادیار سەردانەکەی بلینکن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دواخرا

بابەتی دواتر

بە دوو رێگا چارەسەری خەمۆکی بکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەو هەڵانەی لە هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share