نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لە رێگای مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی قاوشی هیماتۆلۆجی (خوێن) لە نەخۆشخانەی هیوا و لە ئەمڕۆوە بەڕووی تووشبووانی شێرپەنجەدا كرایەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “بەشێكی گرنگی نەخۆشخانەكەیە و توانای مانەوەی نزیكەی 28 نەخۆشی تێدا هەیە و بەمەش دەتوانرێت گرفتی مانەوەی شوێن كە لە ماوەی رابردوودا هەبووە بە تەواوی چارەسەرببێت”.
دەشڵێت، “لە هەمانكاتیشدا سیستمێكی خزمەتگوزاریی تێدا دانراوە كە رێگری دەكات لە بڵاوبوونەوەی هەوكردن كە پێشتر گرفتی قاوشەكان بووە”.