سۆران عومەر: خانەنشینان بە لیستی پێشوو مووچەكانیان بۆ رەوانەدەكرێت

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە بری داواكردنی مووچە، بە بانكیكردنی مووچە بكەن و دەشڵێت، “هێزی ئەمنی دوای وردبینی لەلایەن چاودێریی دارایی تێبینی زۆری لەسەرە، بەڵام وەك لیستی مووچە كەمترین ناوی هێزی ئەمنی خراوەتە بەردەستی وەزارەتی دارایی عێراق.

راشیگەیاند، “خانەنشینی بە لیستی پێشوو مووچەكانیان بۆ دێت، چونكە پێویستە لیژنەكەی دروستكراوە كارەكانی ئەنجامبدات بۆ چۆنییەتی هاوتاكردنی خانەنشینی و چارەسەری پارەی سندووقی خانەنشینی”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “هەرێم وەك ئەوەی لە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە داهات رادەست ناكات بە بانكیكردنی مووچە ناكات و نەوتیش رادەست ناكات، عێراقیش نەوتێكی ناوێ بەو گرێبەستە خراپانەی كە نیوەی داهاتی نەوتی هەرێم كۆمپانیای بیانی دەیبات”.

سۆران عومەر دەشڵێت، “هەموو ئەمانە گرفتە بەردەوامەكانن ئەگەر هەرێم ئامادەی چارەسەریان نەبێت، نازانم پرسی مووچە بەرەو كوێ دەبات.. بۆیە پێویستە لە بری داواكردنی مووچە بە بانكیكردنی مووچە بكەن”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەڵەبجە لەبارەی رانەگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامێکدا شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share