هاتوچۆی هەڵەبجە لەبارەی رانەگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامێکدا شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران لە راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان بە شێوەیەکی ناڕێک لە شەقامەکانی سەنتەری شار ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”سزای دارایی شۆفێرانی سەرپێچیکار دەدرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، ”وەك تێبینیدەکرێت رۆژانە ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە شەقامەکانی سەنتەری شار رادەگیرێن بە دوو ساید یاخود بەشێوازێکی ناڕێک و لە شوێنێکی رێگەپێنەدراودا پارك دەکرێن و بە گشتی گرفتیان بۆ هاتوچۆ دروستکردووە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ”بەهۆی بەرتەسکی شەقامەکانی ناوشار و زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە لۆدێکی زۆر لەسەر شەقامەکانە، لای هەموو لایەک روون و ئاشکرایە ئەو شەقامانەی ناوشار مەودایان کەمە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان هاتوچۆکردن تیایاندا دوو ئاڕاستەیە و بەدڵنیاییەوە راگرتنی ئۆتۆمبێل بەو شێوازە شپرزەیی و نارێکە و لە هەندێک شوێن دروستکردنی دوو ساید، گرفتی گەورەیان بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروستکردوە”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا لە شۆفێران دەکات و دەڵێت، ”بە رانەگرتنی ئۆتۆمبێل لەو شەقامانەدا هاوکارمان بن، بەپێچەوانەوە لەلایەن ئەفسەرانی هاتوچۆوە سزای دارایی شۆفێرانی سەرپێچیکار دەدرێت و داواکارین شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن بۆ ئەوەی بەدووربن لە سزای دارایی”.

بابەتی پێشتر

گۆچان.. لە كەرەستەیەكی باوی فاشیۆنەوە بۆ ونبوون

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: خانەنشینان بە لیستی پێشوو مووچەكانیان بۆ رەوانەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share