ئەنتۆنی بلینکن بۆ سودانی: پاراستنی راوێژکارە سەربازییەکان ئەرکی عێراقە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پاراستنی راوێژکارە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەرکی عێراقە.

شەوی رابردوو پێش دەستپێکردنی سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سودانی هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکان بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاسایش لە ناوچەکە و رێگریکردن لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان گفتوگۆیان کرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بلینکن داوای لە سودانی کردووە عێراق پابەندبێت بە پاراستنی راوێژکارە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

بابەتی پێشتر

کەشناسێک: وەرزی هاوینی ئەمساڵ کۆتا هەناسەکانی دەدات

بابەتی دواتر

کێشەی کەمئاوی لە هەولێر دەبێتە مانشێتی میدیا جیهانییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share