کازمی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا ڕادەسپێرێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراقی ڕاسپارد بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا، ئەمەش دوای زیادبوونی هێرشەکانی سەر تاوەرکان و گەیشتنیان بە بەغدادی پایتەخت.

ئەمڕۆ هەینی مستەفا کازمی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی سەبارەت بە کردنە ئامانجی تاوەرەکانی کارەبا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بۆ پلانی پاراستنی تۆرەکانی کارەبا کرا.

کازمی سەرجەم هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕاسپارد بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا و دانانی سنورێک بۆ هێرشەکان، هاوشان لەگەڵ پاراستنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن و پاراستنی ئاسایش لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا کازمی بڕیاریدا بە پێکهێنانی شانەی قەیرانەکانی تایبەت بە پاراستی تاوەرەکانی کارەبا.

کازمی ڕایگەیاند، “ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز، بەڵام دەستی تێکدەر و تیرۆریستان نایانەوێت وڵات سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێ و هێرش دەکەنە سەر تاوەرەکانی کارەبا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران: دەیان پرۆژەیاسای تەواونەکراو دوادەخرێن بۆ خولی داهاتوو

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 100 پرۆژەیاسای تەواونەکراو هەن، کە کارکردن لەسەر بەشێکی زۆریان، دوادەخرێن…
Total
0
Share