کەشناسێک: وەرزی هاوینی ئەمساڵ کۆتا هەناسەکانی دەدات

کەشناسێک دەڵێت، “پلەکانی گەرمی لە ئاستێکی ئاساییدا دەبن کاتێک وردە وردە هاوین جێدەهێڵین و ئەو قسانە راست نین کە باس لەوەدەکەن، بەهێزترین شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە کۆتایی ئابدا تۆماردەکرێت”.

واسق سلامی، کەشناسێکی عێراقییە و دەڵێت، تاوەکو کۆتاییهاتنی هاوین چەند شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تۆماردەکرێت، بەڵام هەموو ئەو شەپۆلانە ئاسایین و تاوەکو وردە وردە بەرەو پایز بڕۆین هێزی شەپۆلەکان کەمتر دەبنەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە هاوین کۆتا هەناسەکانی دەدات و نزیک دەبێتەوە لە کۆتاییەکەی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژ رووی لە کورتبوونەوە کردووە و ئێستا زووتر خۆرئاوابوون دەبیندرێت، وەک لە ماوەیەک بەر لە ئێستا، هەر بۆیە گەرمای رۆژ کەمتربووەتەوە و فێنکی شەو زیاتر بووە و کۆتاییەکانی ئاب سەرەتای ماڵئاواییکردنی وەرزی هاوین بەدیدەکرێت و بەقسەی شاڵاو هیدایەت، شارەزایی کەشناسی، وەرزی زستانی ئەمساڵ زووتر دێت و ساردتردەبێت.

بابەتی پێشتر

شەش هەنگاو بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ماندوێتیی دەروونی

بابەتی دواتر

ئەنتۆنی بلینکن بۆ سودانی: پاراستنی راوێژکارە سەربازییەکان ئەرکی عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەین

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بەدووردەزانێت. عیماد جەمیل،…
Total
0
Share