وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: تا ئێستا وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیارینەکراوە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن رانەگەیەندراوە.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دیاریکردنی ساڵی نوێی خوێندن پێویستە ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەیەک بکات و بڕیار بدات و ئامادەکارییەکان دەستپێبکات، بڕیارە لەم نزیکانەدا ئەو کۆبوونەوەیە سازبکرێت و بڕیاربدرێت.

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولدا ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە بۆ ئەمساڵ لە 13 ی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دەستپێدەکات.

بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی پەیامێکی کورت و کراوە ئاڕاستەی شادمانی مەلا حەسەن دەکات

بابەتی دواتر

رۆژنامەی سەباح: لێدوانەکانی سەرۆکی یەکێتی لەبارەی بەڕێوەبردنی کەرکوک دڵنیایی بۆ هەموو لایەنەکان دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك بە چەقۆ كوژرا

لە قەڵادزێ گەنجێك درایە بەر چەقۆ و بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گیانیلەدەستدا. رووداوەكە درەنگانی شەوی…
Total
0
Share