لە سنووری پیرەمەگرون ئاگر كەوتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگر لە سنووری پیرەمەگرون كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە سنووری پیرەمەگرون كەوتەوە و دوای ئاگاداركردنەوەی تیمەكان، دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

وتیشی، “تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون و دواتر لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستپێدەكات”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی ئەندەرپاسی فاروقی مەلا مستەفای لە سلێمانی كردەوە

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی: تۆڕێکی رووناکیی پێشکەوتوو بۆ یەکتربڕی فاروق دانراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share