کاتی ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم ئاشکراکرا

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، ” هەرکاتێک پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچە لەلایەن چاودێریی دارایی عێراقەوە تەواو بوو پارە بۆ هەرێم دەنێردرێت”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “چاودێریی دارایی عێراق سەرقاڵی وردبینیکردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە و هێشتا کارەکان تەواونەبوون”.

وتیشی، “هەرکاتێک پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆران تەواوبوو، چاودێریی دارایی عێراق لیستی وردبینیکراوی مووچە دەنێرن بۆ وەزارەتی دارایی تاوەکو پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت”.

بابەتی پێشتر

ئەحمەد کەرکوکی: لەهەوڵی دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکانداین

بابەتی دواتر

پۆلیسی ئەڵمانیا: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 500 هێرش بۆ سەر پەنابەران تۆمارکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share