زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم خشتەیەكی نوێی ریزبەندیی زانكۆكانی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە نوێترین ریزبەندیی زانكۆكانی كوردستانە و بەپێی خشتەكە زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمدایە.

ریزبەندیی زانكۆكانی كوردستان لەلایەن دامەزراوەی وێبۆمەتریكس بڵاوكرایەوە، پێگەی وێبۆمەتریكس راپۆرتی ریزبەندیی زانكۆكانی كوردستانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی 2024 بڵاوكردەوە، بەپێی ریزبەندییەكە زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ حكومی و ئەهلییەكانی ھەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمدایە و لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی نۆیەمدایە.

زانكۆی سەڵاحەدین لە ھەولێر لەسەر ئاستی ھەرێم لە پلەی دووەمدایە و لەسەر ئاستی عێراق لە پلەی یانزەھەمدایە، زانكۆی دھۆكیش لە سەرئاستی ھەرێم لە ریزبەندی چوارەمدایە و لەسەر ئاستی عێراق لە پلەی پازدەهەمدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامی یەكێتی بۆ پارتی: پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی یەكێتییە و مەبنەوە ڕێگر لە بەدەستهێنانەوەی

لیژنەی باڵای ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایە و ڕایگەیاند، ” دەمانەوێت ڕای گشتی و…
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە
هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2021، دەبوایە ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە لەهەرێمی…
Total
0
Share