لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆ هۆشداری بە شۆفێران دەدات

هاتوچۆی گەرمیان هۆشداریی دەدات بەو شۆفێرانەی تابلۆی دواوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێدەکەنەوە تا کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆ تۆماریان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، هەندێک حاڵەت پەیدابووە کە شوفێر تابلۆی دواوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێدەکەنەوە بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەوی تۆمار نەکرێن، هاوڵاتییانیش وێنەیان دەگرن بۆمان دەنێرن و ئێمەش رێوشوێنی یاسایی توندیان لەبەرامبەر دەگرینە بەر.

ئاشکراشیکرد، هەر شوفێرێک بەو حاڵەتەوە بگیرێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و سزایەکی دارایی توند دەدرێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ پێدانی زەوی زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share