سەرۆك ‎بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا لەبارەی شەهیدبوونی دوو كارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیاند، “شەهیدبوونی هەردوو كارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم (شەماڵ مەحمود و هونەر تاڵیب) لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەرك و پاراستنی ژیانی هاوڵاتییاندا لە سنووری قەرەداغ، لەدڵەوە نیگەرانیكردین و بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەیان، هەڤاڵان و دەزگای ئاسایش دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “بەڵێنمان بە كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی داوە پارێزەری خاك و ژیانی هاونیشتمانییانمان دەبین، رژانی خوێنی ئەم شەهیدانەش هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو كوردستاندا بوو، بەڵێندەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە و هیچ مەودایەك بۆ ئەو دەستانە ناهێڵینەوە كە دەیانەوێت سەقامگیریی خاكەكەمان تێكبدەن و مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵكەكەمان دروستبكەن و دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەربەرزی بۆ كەسوكارە خۆڕاگرەكانیان”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ پێدانی زەوی زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share