کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەندێک ناوچە خۆڵبارین دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی باشووری هەرێم خۆڵبارین دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

باس لە ئەوەش دەکات، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 43

سلێمانی : 42

دهۆک : 41

کەرکوک : 44

هەڵەبجە : 43

زاخۆ : 43

سۆران : 42

حاجی ئۆمەران : 31

گەرمیان : 46

 

بابەتی پێشتر

وەهاب هەڵەبجەیی: بەتەنها 88 پێشمەرگەی دژەتیرۆر توانییان مەخمور ئازادبكەن

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە بەغداد بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە: لە دوای كۆبوونەوەی فەرمی بەبێ ئاگاداری خۆمان براین بۆ مەزاری مەلا مستەفای بارزان

شەهێن عوسمان بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە رایدەگەیەنێت، ئاگاداركراینەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە كۆبوونەوەیەكی فەرمی بەڕێوەدەچێت و وەك…
Total
0
Share