قائیمقامی قەرەداغ: رووبەڕووبوونەوە کۆتاییهاتووە و کێوماڵ دەستیپێکردووە

قائیمقامی قەرەداغ رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ ئەو چەکدارانەی لە قۆپی قەرەداغ بوون کۆتاییهاتووە و هێزەکان دەستیان بە کێوماڵی ناوچەکە کردووە.

رەئوف کەمال قائیمقامی قەرەداغ رایگەیاند، لەدوای ئەو رووبەڕووبوونەوەیەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قۆپییەکانی قەرەداغ روویدا چەکدارەکان هەڵاتوون و تا ئێستا نازاندرێت ژمارەیان چەند کەس بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا رووبەڕووبوونەوە کۆتاییهاتووە، هێزەکان سەرقاڵی کێوماڵی ناوچەکە و دۆزینەوەی چەکدارەکانن.

وتیشی، ئەو شوێنەی رووداوەکە تێیدا روویداوە سەختە، هەر بۆیە تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی کارمەندەکانی ئاسایش بهێنرێنەوە، چاوەڕێین دوای ماوەیەکی کەم لە شاخەکە بیانهێنینە خوارەوە.

بابەتی پێشتر

چی لەبارەی شوێنەواری نەرامسین دەزانیت؟

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری بەرازیلی کەوتەخوارەوە و تێکشکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری پیرەمەگرون ئاگر كەوتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگر لە سنووری پیرەمەگرون كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.…
Total
0
Share