لە سنووری قەرەداغ رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی ئەمنی و چەند چەکدارێکدا روویدا و بەهۆیەوە دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش شەهیدبوون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 5:00 لە ناوچەی قەرەداغ دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری ( نەرامسین )لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بونەتەوە و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.