پەروەردەی هەولێر پشووی ڕاگەیاند

پەروەردەی گشتیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستا و خوێندكاران سبەی لە ناوەندەكانی خوێندن پشوو دەبێت.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر وەک ئامادەسازیی بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوهەوا سبەی سێشەممە 21ی كانونی یەكەم لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی (حكومی و ناحكومی)ی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان پشووی دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی پەروەردەی هەولێر، پشووەكە پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناگرێتەوە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو لە هەندێك جێگا هەیە، ئەمەش هۆكاری بڕیاری پشووەكەیە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەشتی هەولێر پشووی سبەی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی یەکەی نیشتەجێبوون دەبەخشرێتە کەسوکاری قـ.ـوربانیانی لافاوەکە

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە ئەوانەی لە رووداوەکەدا گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتداوە، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ بنەماڵەکانیان دابینبکرێت.…
Total
0
Share