کۆنتێنەرێک کە کەلوپەلی عێراق و هەرێمی تێدابووە لە چین تەقییەوە

لە یەکێک لە کەناراوەکانی چین لە کەشتییەکی بارهەڵگردا کۆنتێنەرێک کە کەلوپەلی بۆ عێراق هەڵگرتبوو تەقییەوە.

ئەمڕۆ هەینی لە بەندەری نینگبۆی چین کۆنتێنەرێک لەناو کەشتییەکی کۆمپانیای یانگ مینگ تەقییەوە.

بڕیاربوو کەشتییەکە بەرەو بەندەری ئوم قەسر لە باشووری عێراق بەڕێبکەوێت کە کەلوپەلی عێراق و هەرێمی هەڵگرتبوو.

بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێکی زۆری ئەو کەلوپەلانەی لەناو کۆنتێنەرەکەدا بوون کە پێکهاتبوون لە بابەتی جوانکاری و یاری منداڵان سووتان.

بە وتەی بەرپرسانی وڵاتەکە ئاگرەکە بەهۆی یەکێک لە کۆنتێنەرەکانەوە بووە کە ساردکەرەوە بووە.

بابەتی پێشتر

ئەو خواردنانەی دوای ئامادەکردنیان نابێت جارێکی دیکە گەرم بکرێنەوە

بابەتی دواتر

لە شارەدێی بۆسکێن باوک و کوڕێک بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share