ئەو خواردنانەی دوای ئامادەکردنیان نابێت جارێکی دیکە گەرم بکرێنەوە

خواردنی پڕۆتین لە سەرچاوەی جیاواز دەبێتە ڕێگر لەبەردەم بەرزبوونەوەی فشاری خوێن

هەندێک خواردن لەدوای ئامادەکردنیان نابێت جارێکی دیکە گەرم بکرێنەوە و بخورێن بەهۆی ئەوە ژەهراوی دەبێت و زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت.

لەو خواردنانەی کە دوای ئامادەکردنیان گەرمکردنەوەیان گونجاو نییە بریتین لە:

-سپێناخ، گەرمکردنەوەی لەدوای ئامادەکردنی مەترسیدارە بەهۆی ئەوەی پێکهاتەی نیتراتی تێدایە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەگۆڕێت بۆ نیتریت کە ماددەیەکی مەترسیدارە و هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

-قارچك، گەرمکردنەوەی دوای ئامادەکردنی دەبێتە هۆی تووشبوونت بە سکچوون و رشانەوە.

-پەتاتە و برنج گەرمکردنەوەیان گونجاو نییە بە تایبەت لە مایکرۆ وەیڤدا.

-مریشک و هێلکە، مریشک گەرمبکرێتەوە مەترسی تووشبوون بە پەتای سالمۆنێلا دروستدەکات، بەتایبەت گەر لە مایکرۆوەیڤدا گەرمبکرێتەوە، باشترین گەرمکردنەوە لە فڕندایە و دڵنیابیتەوە لەوەی هەموو بەشەکانی وەک یەک گەرم دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بردنەوەی مەدالیایەکی زێڕ لە ئۆڵۆمپیاد وڵاتێک رۆژێک پشووی راگەیاند

بابەتی دواتر

کۆنتێنەرێک کە کەلوپەلی عێراق و هەرێمی تێدابووە لە چین تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share